بەرپرسین لە زەمانەتکردنی بلیتی گەشتەکانی کۆمپانیای فرۆکەوانی و پارێزگاریکردن لە مافەکانت وەک کریار.
بەڵام پێویستە گەشتیاران ئەوە بزانن کە مافەکانیان وەک گەشتیار ئەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیای فرۆکەوانی، کە کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی لە بەرامبەر گەشتیاراندا بەرپرسن لەزەمانەتی فەراهەمکردنی گەشتەکان و سەلامەتی گەشتیاران
کۆمپانیای فرۆکەوانی بەرپرسە لە کێشەی جانتا و گەیشتنی کەلوپەلەکانتان.
کۆمپانیای فرۆکەوانی بەرپرسە لە هەر ئاڵوگۆرێک کە لە کات و بەرواری گەشتەکاندا ڕوو دەدات.
کۆمپانیای فرۆکەوانی بەرپرسە قەرەبووکردنەوەی هەر زەرەر و زیانێک بە گەشتیاران دەکەوێت لە کاتی ئیفلاسی کۆمپانیای فرۆکەوانی.
هەر کێشەیەک بۆ گەشتیاران بێتە پێشەوە لە گەشتەکاندا، کۆمپانیای فرۆکەوانی بەرپرسە لە قەرەبوکردنەوەی، پێویستە کێشەکان بەرەو ڕووی ئەوان بکرێتەوە.